ئیسلام و سیستمى فەرمانڕەوایى
2018-02-26 12:02:18

ئیسلام و سیستمى فەرمانڕەوایى

زەکەریا ئۆزۆن
و: ئارام حاجی

بەرلە ئیسلام ولە سەرەتاى ئیسلامیشدا وشەى فەرمانڕەوایى مانای دەسەڵاتى سیاسیى بە تێگەیشتنی ئێستامانی نەدەگەیاند، بەڵکە واتاى حوکمدان یاخود ناوبژیوانی دەگەیاند لە نێوان خەڵکی و لە شەڕو ناکۆکییەکانیاندا ـ یاخود داوەرییکردن بەتێگەشتنى ئەمڕۆمان ـ و لەو بارەشەوە نابیغەى زوبیانى دەڵێت:
فـــــکن کڕبیک ڕو کڕبی براء         تێادفک الحکومە والێواب
هەروەها لە قورئاندا هاتووە::[وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ]النساء ـ 58
هەروەها: [وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ]الأنبياء ـ 78
چەمکى باوى فەرمانڕەوایى ئەمڕۆ بەواتاى سەرۆکایەتى و دەسەڵات و دەوڵەتدارى دێت، قورئانى پیرۆز بە وشەى (الامر) گوزارشتى لێکردووە، وەک:)(وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ
هەروەها:[ۆامْرُهُمْ شُورَى بَیْنَهُمْ] الشورى ـ 38.هەر لەم وشەى (الامر)ەوە دەربڕینى (اڵامارە ـ میرنشینى) و نازناوى (الامیر ـ میر)، (امیر المۆمنین ـ میرى ئیمانداران)ى باو لە کەلتوورى باوى عەرەبیى ئیسلامییدا هاتووە و پەیدابووە.لەبەرئەوە، ئەوەى کە ئەم ئایەتە دەڵێتەوە:[ۆمَنْ ڵمْ ێحْکُمْ بِمَا انزَڵ الڵهُ فَاوْڵئِکَ هُمْ الْکَافِرُونَ]المائدە ـ 44.
یان:[ۆمَنْ ڵمْ ێحْکُمْ بِمَا انزَڵ الڵهُ فَاوْڵئِکَ هُمْ الظَّالِمُونَ] المائدە ـ 45.وەک بەڵگەیەک بۆ شۆڕش بەسەر فەرمانڕەوایان و وەلاوەنانیاندا، سەرکەوتوو نەبووە لە تێگەشتنیدا بۆ واتاى وشەى (الحکم)، یاخود ویستوویەتى تێگەشتنى ئێستا بۆ دەسەڵاتی سیاسی دابڕێت بەسەر ئەو دەقانەدا. 
لەبەر ئەوە من لەم بڕگەیەدا پشت بە تێگەشتنى هاوچەرخمان بۆ فەرمانڕەوایى دەبەستم، کە مەبەست لێى سەرۆکایەتییە لە دەسەڵاتى سیاسیدا، چونکە ئیسلامگەراکان بەدەستپێک و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى کە (شورى) پایەو دەستپێکى سیستمى فەرمانڕەایى ئیسلامییە دەست پێدەکەن، لەوەشدا پشت بەو ئایەتانەى پێشوو دەبەستن:[ۆشَاوِرْهُمْ فِی الامْڕ][ۆامْرُهُمْ شُورَى بَیْنَهُمْ]،هەربۆیە پێویستە لە توێژینەوەکەماندا لە پرنسیپى (شورى)وە و بە گەڕانەوە بۆ ئایەتى (159)لە سوڕەتى (آل عمران) دەست پێبکەین، کە خواى گەورە لەوێدا دەفەرموێت:
[[فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنْ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ]آل عمران ـ 159.
هەروەک لە سەرەتاوە تا کۆتایى ئایەتە پیرۆزەکە ئەوە ڕووندەبێتەوە، گوتارەکە بە دیاریکراوى و ڕاستەوخۆو بێ هەر ڕاڤەو ناڕۆشنییەک ئاڕاستەى پێغەمبەرى ڕێزدارکراوە، کە تیایدا داواى بەخشین و لێبوردەیى و ڕاوێژکردنى لەگەڵ هاوەڵانى لێکراوە، حاکمیش لە کوڕى عەبباسەوە و لەمەڕ ئەم ئایەتەوە [ۆشَاوِرْهُمْ فِی الامْڕ]، دەگێڕێتەوە کە گوتویەتى:
((قال أبوبكر وعمر رضي الله عنهما، ثم قال صحيح على شرط الشيخين وولم يخرجاه، وكذا رواه الكلبي عن ابي صالح عن ابن عباس قال: نزلت في ابي بكر وعمر، وكانا حواري رسول الله(ص) ووزيريه وأبوي المسلمين، وقد روى الإمام أحمد عبد الرحمن بن غنم عن رسول الله (ص) قال لأبي بكر وعمر: (لو إجتمعتما في مشورةٍ ما خالفتكما)..
واتاى فەرموودەکە: "ئەم ئایەتە لە شانی ئەبوبەکر و عومەردا دابەزیوە، ئەوان دوو دۆستە نزیکەکەی پێغەمبەر و شالیاری ئەو و باوکی موسڵمانان بوون، ئیمام ئەحمەدی کوڕی غەنەم لە پێغەمبەرەوە ئەوەی گێراوەتەوە کە بە ئەو دوو زاتەی فەرمووە، ئەگەر ئێوە هەردووکتان لە پرسێکدا هاودەنگبن من لەوە لانادەم".
لێکدانەوە و ڕاڤەکان هەرچییەک بن دەقى ئەو ئایەتە پەیوەستە بە پێغەمبەرو هاوەڵانییەوە، لەو سەروەختەدا و لە سات و ڕووداوێکى دیاریکراودا و ناکرێت بەسەرئەمڕۆماندا دابڕێت، هەروەها ئەو ئایەتە لە دەق و ناوەڕۆک و کاتیدا مەدەنییە و گەر (شورى الامر) هاتوو تیایدا لە پایەو بنەماکانى دامەزراندنى سیستمى فەرمانڕەوایى بوایە، ئەوا لۆژیکى هەلومەرجەکە ئەوەى دەخواست کە ئەو ئایەتانەی باسی دەکەن لە مەککە بهاتنایە، لەسەرەتاى بانگەواز و بەر لەدامەزراندنى دەوڵەتى خوازراو. 
ئایەتى(38)یسوڕەتى (شورى)ش:[ۆاڵذینَ اسْتَجَابُوا لِرَبِهِمْ ۆاقَامُوا الصلاەَ ۆامْرُهُمْ شُورَى بَیْنَهُمْ ۆمِمَا رَزَقْنَاهُمْ یُنْفِقُونَ].وەسفێکى بۆ ئیماندارە باشەکان تێدا دەبینینەوە، کە وەڵامى خواى خۆیان دەدەنەوە و نوێژدەکەن و لەکاروبارەکانیاندا ڕاوێژ بەیەکتر دەکەن، کە تەواو ڕوون دەبێتەوە کە وشەى (امرهم) واتاى دەستەیەک لە ئیماندارانى ئەوکاتە دەگرێتەوە. وشەى (بینهم)ى دواى ئەویش جەخت لەوە دەکاتەوە و گەر خوازراوەکەش شتێکى گشتگیر بووایە بۆ هەموو ئیمانداران بە جیاوازیى کات و شوێنەوە، ئەوا دەبوایە دەقى ئایەتەکە وەک ڕستە، بەمجۆرە بوایە (والامر شورى بینکم).
هەروەها چەمکى شوراکە هاتووە، گشتییەو هیچ میکانیزم و واتایەک لەسەر چۆنیەتى پراکتیزەکردنى لەخۆناگرێت، ئەمەش ئەوەیە کەبە ئاشکرا لەسەرەتاى ئیسلام و لەسەردەمە کۆن و نوێکانى مێژووى عەرەبیى ئیسلامییەوە پێمانگەشتووە و پەیڕەوکراوە.پێغەمبەرى ڕێزدار لە کاتى دەرچوونى لەشارى مەدینە و بۆ لەشکرکێشیی،ڕاوێژى بە هاوەڵانى نەدەکرد لە دیاریکردن و ناونانى جێنشینى خۆى بۆ مەدینە و زۆرجاریش (ئیبن ئوم مەکتومى نابینا)ى دەکردە جێنشین، هەروەها لەگەڵ هاوەڵانى نەگەشتۆتە هیچ میکانیزم و پێوەرو بنەمایەک کە پێ بە پێى ئەوە دیاریکردنى فەرمانڕەوا لە دۆخى ڕوودانى شوراو کۆدەنگییدا لەبارەیەوە ڕێکبخات. ئەمە لە کاتێکدا کە دەبینین پێغەمبەر بڕیار لەسەر دانانى (سەعدى کوڕى موعاز) دەدات بۆ بڕیاردان لە چارەنووسى (بەنى قورەیزە)دا، کە تەواوى چەکدارەکانى سەربڕین  وحەوت سەدو پەنجا پیاوى بەدیلگیراوی لێکوشتن ،بەڵام هەر پێغەمبەر خۆی کاتێک کە خالیدی کوڕی وەلید لە غومەیێا (الغمیێاء)  ڕەشەکوژییەکەی (بەنی خوزەیمە) دەکات، بەوە دادەکەوێت کە خۆی لە خالید تەبەڕا بکات و بڵێت من بەریم لەوەی کە ئەو کردوویەتی.
بەگەڕانەوە بۆ ژیاننامەى باشترین هاوەڵانیش لەسەروو هەمووشیانەوە خولەفاى ڕاشدیین، سەرۆککارانى کاروباری ئیمانداران و مژدەپێدراوان بەبەهەشت، ئێمە هیچ میکانیزم یا ڕواڵەتێک یان پراکتیزەیەک بۆ پرنسیپى شورا نابینینەوە. چونکە خەلیفەى یەکەم (ئەبوبەکرى سدیق) لەنووسراوێکدا کە فرمانیکردووە دواى مردنى بیکەنەوە، عومەرى کوڕى خەتابى لەجێى خۆى داناوە، کە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەى چەمکى شورا لاى ئەو  جێى باس نەبووە، یاخود بەو شێوەیە تێگەشتووە کە پێشتر باسمانکرد.
هەرچى خەلیفەى دووەم(عومەر ى کوڕى خەتابیش)ە هەڵبژاردنى بۆ (ئەبى عوبەیدەى کوڕى جەڕاح) بە نووسراوێک بووە، تا لەدواى خۆى جێیبگرێتەوە، بەڵام ئەو لەوڵاتى شام بەرلە وەفاتى خەلیفە عومەر، وەفاتى کرد. 
ئەوەش کە خەلیفە عومەر دواى تیرۆرکردنى لەسەرەمەرگدا پێیهەستاوە، لە کۆکردنەوەى شەش لە هاوەڵان، ئێمە قسەکردن لەم بارەیەوە جێدەهێڵین بۆ مەسعودى کە دەڵێت:
"عومەر لەدواى خۆى ئەو پرسەى دایە دەست ڕاوێژى شەش کەس، عەلى و عوسمان و تەڵحە کە لەوێ نەبوو،هەروەها زوبێرو عەبدولڕەحمانى کوڕى عەوف و سەعدى کوڕى ئەبی وەقاس و عەبدوڵاى کوڕیشى وەک ڕاوێژکارو فەرماندارو بڕیاردەر لەگەڵیان دانا، بەو مەرجەی کە هیچى بۆ ئەو تێدا نەبێت و سێ ڕۆژ مۆڵەتى دان و فرمانیکرد کە ئەبویەحیا ێوهیبى ڕۆمیى، غوڵامى  عەبدوڵڵاى کوڕى جەدعانى تەیمى تیایدا پێش نوێژیى خەڵک بکات، دەیوت کە ئەو لە نەمرى کوڕى قاستە و ێوهەیبى کوڕى سینانە و ئەباتەڵحە (زەیدى کوڕى سەهلى ئەنساریشى) کردە بریگرتەی خۆی بەسەریانەوە، ئەوجا خەزرەجى لە بەنى عودەى کوڕى عەمرى کوڕى مالکى کوڕى نەجاڕ، کە مێردى دایکی سەلیمى دایکى ئەنەسى کوڕى مالیک بوو، بە پەنجا پیاوەوە لە ئەنسارەکانی بەسەریانەوە دانا و فەرمانی دا بەوەی کە چاودێرییان بکەن و لە ماوەی سێ رۆژدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە، لەسەر یەکێک لە خۆیان پێکبێن و گوتی: گەر پێنج هاوڕابوون و یەکێک ناکۆک بوو بیکوژن، هەروەها گەر دوان ناکۆکبوون و چوار هاوڕابوون و بوونە دووبەشەوە لەگەڵ ئەوەیان بن کە عەبدولرەحمانى کوڕى عەوفى تیایە و گەر بەشەکەى دیکەش بەوە ڕازیى نەبوون کە بێنە نێو ڕێکەوتنی موسڵمانانەوە بیانکوژن، عەبدولرەحمان ئەوەى بۆ خستنەڕوو کە یەکێکیان خۆى لێ بەدەرکاو یەکێک لەوانى دیکە هەڵبژێرێت، ئەوانیش خۆیان لێبەدوور گرت، ئەوجا ئەو خۆى لێبەدەرکرد بۆ هەڵبژاردنى یەکێکیان و قایلبوون وسێ ڕۆژ لە مشتومڕ و پرسوڕادابوون، دواجار عەبدولڕەحمان پاش بێنەوبەردەو ململانێیەکى زۆر، پەیمانى دایە عوسمان کە زاواى خۆی بوو، فەرەزدەقیش(الفرزدق) لەوبارەیەوە دەڵێت:
صلى صهيب ثلاثاً ثم أرسلها     إلى إبن عفان مُلكاً غير مقسور
جارێکى دیکە دەبینین کە خەلیفە عومەر  ئەو پرسەى لە عەبدولڕەحمانى کوڕى عەوفدا کۆکردەوە کە پێغەمبەر(د.خ) بەوە وەسفى کردووە کە بە سنگەخشکێ دەچێتە بەهەشت، کە هیچى بۆ نەمایەوە تەنها ئەوە نەبێت کە بچێتە پاڵ زاواکەى خۆی عوسمانى کوڕى عەففان، ئەوەش دوای مشتومڕ و ململانێیەکی زۆر، وەک پێشتر باسکرا، بەڵام مەترسیدارترین شتێک کەلە بڕیارەکەى خەلیفە عومەردا هاتبوو ئەوەبوو کە: گەر پێنج هاوڕابوون و یەکێک ناکۆک بوو بیکوژن، گەر دوان ناکۆک بوون و چوار هاوڕابوون!! بەواتایەکى دیکە گەر بمانەوێت ئەو بڕیارە بەسەر ڕۆژگارى ئەمڕۆماندا داببڕین، ئەوا زۆرینە مافى پاکتاوکردنی نەیارانیان هەیە، تەنانەت گەر بەڕێژەى یەک لەسەر سێش بێت، یاخود نیوە! ئەو پرسیارەش کەلێرەدا خۆى دەخاتە ڕوو ئەوەیە کە: 


ئایا ئەمە ئەو شورایەیە کە ئیسلامییەکانى ئەمڕۆ بەباڵایدا دەچڕن؟!
ئایا ئەمە ئەو میکانیزمى شورایەیە کە پێویستە لەسەرمان کارى پێبکەین و فاروق دەستنیشانی کردووە؟! ئەو فاروقەی کە هەر ئەوە نوێژی تەراویح بە جەماعەت لە مزگەوتدا دادەنێت، هاوسەرگیریی کاتی قەدەغەدەکات و خوێنبایی کوژراو دیاریی دەکات!!.
بەئەوپەڕى متمانەو بابەتیبوون و بێلایەنییەوە دەڵێین: فاروق هەرگیز سەرکەوتوو نەبووە لەوەدا کە کردوویەتى و بڕیارەکەشى هەڵەبووە، لەو کاتەدا و دڕندانەو کارەساتبارە بۆ ئێستاشمان.
بەدواى ئەوەشدا خەلیفەى ڕاشدى سێیەم عوسمانى کوڕى عەفان دێت، کە دووجار زاوای پێغەمبەر بووە، ئەم کارى لەسەر گواستنەوەى فەرمانڕەوایى دەکرد بۆ بەنى ئومەییە و لەسەروو هەمووشییانەوە زاواکەى خۆی مەڕوانى کوڕى حەکەم کە پێنج یەکى تاڵانیی ئەفریقیاى پێبەحشیبوو، عوسمان هەر ئەو کەسەیە کە دەڵێت: 
(گەر کلیلى بەهەشت بەدەست من بووایە دەمدایە بەنى ئومەییە تا دوایین کەسیان بچنە ناویەوە). 
هەروەک دەزانین چارەنووسی ئەم خەلیفەیە ئەوەبوو کە دوای تەمەنی هەشتا ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، هەر لەسەر دەستی هاوەڵان خۆیان و دواى ئابڵۆقەدانێک کە چل شەوى خایاند ودوای بەجێهێشتنى تەرمەکەی و ڕێگەنەدان بە ناشتنی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، تا خەلیفە عەلى نێوەندگیریی کرد بۆ ناشتن وبەخاکسپاردنى و جگە لە مەڕوانى کوڕى حەکەم و کچەکەى و سێ لە مزورەکانی نەبێت، کەس لەسەر جەنازەکەی ئامادە نەبوو، کاتێکیش کچەکەى دەنگى بەرزکردەوە و سەرزەنشتی خەڵکەکەی کرد، کە گەلەکۆمەیان لێکردبوو، لێی هاتنە دەست و هاواریانکرد: نەعسەل، نەعسەل و خەریکبوو بەردەبارانی بکەن. 
بەمشێوەیە ئەوەی کە کوژرا خەلیفەى ڕاشدى پێغەمبەرى خودایە، کە موژدەى بەهەشتى دراوەتێ و بکوژانیشی هەندێک لە هاوەڵانى پێغەمبەرى خودان، مانگى کوشتنەکەشی(ذوالحجە)یە،کە لەمانگە حەرامەکانە، ڕۆژى کوشتنەکەشی بەرەبەیانى جەژنى قوربانە و لەوبارەوە فەرەزدەقى شاعیر دەڵێت:"

عثمان إذ قتلوه وانتهكوا    دمه صبيحة ليلة النحر
دواى ئەوە دێینە سەر خەلیفەى ڕاشدى چوارەم عەلى کوڕى ئەبى تالیب کەبەر لەوەی دەستپێبکات بە هۆی دژوەستانەوەی خاتوو عائیشە و هاوەڵەکانییەوە، لە سەرووی هەمووشیانەوە کوڕە مامەکەى خۆی ئیبن عەبباس زانای ئوممەت و زمانحاڵی قورئان کۆتایی پێهات، ئەم هاوەڵە نەیارە لە بارەی عەلییەوە دەڵێت: " والله لأن القى الله بما في بطن هذه الأرضمن عقبانها و لجينها وبطلاع ما على ظهرها، أحب إلىّ من أن ألقاه وقد سفكت دماء الأمة لأنال بذلك الملك والإمارة"

 

 


 واتە: قەسەم بە خوا گەر بە تاوانی هەموو مردوو زیندوانی سەر ئەم زەوییەوە بچمە حزوری خوا، هێشتا ئەوەم پێ باشترە لەوەی کە بچمە بەردەمی، خوێنی ئەم ئوومەتەم ڕشتبێت بۆ ئەوەی کە دەستم بە دەسەڵات و فەرمانڕەوایی بگات.
بەڵام لەسەرەتاى خەلافەتى ئەمەوییدا کە دەستپێکەکەى جەنگى ێەففەین بوو، لە نێوان سوپاى معاویە و سوپاى خەلیفە عەلییدا، ڕەوانترین شتێک کە بۆ خوێنەر گوزارشتى لێبکەین لەبارەى پرنسیپى شوراوە ئەوەیە کە موغەیرەى کوڕى شوعبە، لەکاتى بەیعەتى خەلیفەى ئەمەویى یەکەم معاویەى کوڕى ئەبوسوفیاندا دەیڵێت:
ئەمە ئەمیری موسڵمانانە، ئاماژە بۆ مەعاوییە دەکات!
گەر ئەو نەما ئەوا ئەمەیان، ئاماژە بۆ یەزیدی کوڕی دەکات!
ئەو کەسەش بەمە ڕازیی نابێت ئەوە ئەمەیان، ئاماژە بۆ شمشێرەکەی دەکات. 
لەبەر ئەوەی کە نامەوێت لە باشترین سەدە بەولاوە بچم، سەدەی پێغەمبەر خۆی، باسکردن لە چەمکی شورا بە وتەیەکی خەلیفەى پێنجەمى ئەمەویى عەبدولمەلیکی کوڕى مەروان  کۆتایى پێدێنم، کەلە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانى بنەماڵەى مەڕوانییە و زاناترین خەڵکى حیجازبووە بە قورئان، کاتێک کە فەرمانى خەلافەتى بۆ دێت قورئانەکە لە کۆشیدا دادەخات و دەڵێت: ئەمە دوایین دیدارمە لەگەڵ تۆ!. 
ئەو گوتەیەى کەباسەکەمانى پێ کۆتایى دێنین ئەوەیە کە لەسەر مینبەرەکەی پێغەمبەر لەشارى مەدینە و دواى کوشتنى عەبدوالڵاى کوڕى زوبەیر دەڵێت:
"قەسەم بەخوا لێرە بەدواوە ئەوەیپێمبڵێت لە خوا بترسە، ملی ئەپەڕێنم" 
دواى هەموو ئەوە، دەفژەن و زوڕنالیستەکان، هەندێک لە بانگخوازانى چارەسەرى ئیسلامى، شەرم لە پراکتیزەکردنى ئەم بەناو شورایە ناکەن لە مێژووی ئیسلامییماندا؟!
 شەرم لەوە ناکەن کە درۆ لەگەڵ نەوەکانی نەتەوەی خۆیان و هاونیشتیمانییاندا دەکەن  و پێدراو و ڕاستییەکانی مێژوو دەشارنەوە؟!
شەرم لەخودى مێژوو خۆى ناکەن کاتێک کە ببَرێزیى دەکەن و هەڵدەکوتنە سەر گرنگترین ئەو دەسکەوتانەی کە شارستانێتى مرۆڤایەتى لە خۆرئاوادا پێى گەشتووە،وەک ئامرازەکانى فەرمانڕەوایى و دەستاودەستکردنى ئاشتیانەو دیموکراسییانەى دەسەڵات؟!
کێشەکە تەنهابە پرنسیپى شورا کۆتایى نایەت، بەڵکە دادەکشێت بۆ ئەوەى ماوەی فەرمانڕەوایى نادیاربێت لە ئیسلامدا کە بە مردنى فەرمانڕەوا یاخود وەلاوەنانى بەهێز کۆتایى دێت، هاووڵاتیانى ئوممەى عەرەبیى ئیسلامییش لەسەر ئەوە ڕاهاتوون کە لەشەوو ڕۆژێکدا خەلیفە یان فەرمانڕەوا بمرێت، بەیعەت بە خەلیفە یان فەرمانڕەواى نوێ بدرێت، هەروەها لەسەرچاوە ئیسلامییەکاندا دەخوێنینەوە کە فڵان مردوو فڵان بەیعەتى پێدراو لە ڕەعییەتیش کەشکەک سڵاوات!!
بیرتانە کاتێک پراکتیزەکردنى یاساکانى شەریعەتى ئیسلامیى لە سودان ڕاگەیەندرا، لە ئەیلولى 1983دا پێشەواى فەرمانڕەواى ئەوکاتە، جەعفەر نمێریى لە (10/6/1984) پێشنیارەکانى نارد بۆ هەموارکردنى هەندێک لە بڕگەکانى دەستورى پێشوو، تا لەگەڵ پێدراوەکانى شەریعەتى ئیسلامى و بەسەرهاتى خولەفاکانى ڕاشدیندا بگونجێت  و ئەوەبوو کە دەقێکی دەستووریی لە ماددەی (80)ی ئەو دەستوورەدا، کە دەڵێت:
"خولى سەرۆکایەتى شەش ساڵەو یاراى نوێکردنەوەى هەیە"، هەموار کرایەوە بەم شێوەیە:"خولى سەرۆکایەتى لە بەروارى بەیعەتەوە دەست پێدەکات و دیاریکراو نییە بەوادەیەکى زەمەنییەوە".
هەروەها دەقى بنەڕەتیى ماددەى (112) :"لەکاتى چۆڵبوونى پۆستى سەرۆکایەتیدا، جێگرى سەرۆک کۆمارى یەکەم سەرۆکایەتى وەردەگرێت و لەماوەى شەست ڕۆژدا سەرۆکێکى نوێ هەڵدەبژێردرێت".
بەمجۆرە هەموارکرایەوە: "دەکرێت سەرۆک کۆمار سەرۆکایەتیى بەهەریەکێک لە بەرپرسان بسپێرێت، ئەویش بەنووسراوێکى مۆرکراو کەبە خەتى خۆى واژۆى کردبێت و نووسراوەکەش لە ئەنجومەنى شورا ڕێى پێدەدرێت و لەسەر ئەنجومەنە بەیعەتى هەتاهەتایى بە ڕاسپێردراو بدات".
بەمشێوەیەش ئەو شوێن سوننەتی خولەفای ڕاشدین ئەبوبەکر و عومەر کەوتووە و لە گۆڕەکەشیدا هەر حوکمی ڕەعییەت دەکات و فەرمانەکانی ئەو جێبەجێدەکرێن.
دواجار ڕوو لە بانگخوازانى پراکتیزەکردنى شەریعەتى ئیسلامى بۆ سیستمى فەرمانڕەوایى و دامەزراندنى دەوڵەت لەئەمڕۆدا دەکەین، ئەوانەى کە فەرموودەى دروستى پێغەمبەر (سوننەت) لەپاڵ قورئانى پیرۆزدا بەسەرچاوەى بنەڕەتیى یاسادانان  هەژماردەکەن، ئەوەیان وەبیر دێنینەوە کە فەرمانڕەوایەتى و سەرۆکاریى دەسەڵاتى سیاسى لە قوڕەیش و نەوەى ڕێزداریاندایە::"النَّاسُ تَبَعٌ لِقُرَيْشٍ فِى هَذَا الشَّأْنِ، مُسْلِمُهُمْ تَبَعٌ لِمُسْلِمِهِمْ، وَكَافِرُهُمْ تَبَعٌ لِكَافِرِهِمْ"


 

. واتە: "خەڵک پاشکەوتەى قوڕەیشن، موسوڵمانیان پاشکەوتەى موسوڵمانیان و کافریان پاشکەوتەى کافریانە".
هەروەها: " لا ێزَالُ هَذا الامْرُ فِى قُرَیْشٍ، مَا بَقِێ مِنْهُمُ اثنَانِ" . واتە: تادوان لەقوڕەیش مابن، ئەمکارە هەر بە دەست ئەوان دەبێت. ئەم وتەیەی  ئیمامى ئەحمەدى کوڕى حەنبەلیش ئەوە دووپاتدەکاتەوە: "خەلافەت لە قوڕەیشدا دەبێت تا دوان لەواندا بمێنێ و بۆ کەس نییە لەسەرى لەگەڵیان بە ناکۆکى بێت و لێیان دەرچێت و تا ڕۆژى دواییش بۆ هیچ کەسێکی ناسەلمێنین جگە لە ئەوان"، دەبێت هەموو پاڵێوراوەکان لە قوڕەیش و نەوەی ئەوان بن!!
هەروەها دەبێت ئەوە بیری ئەو ئیسلامگەرایانە بێنینەوە کە بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردندا ـ کە بیدعەیەکى خۆرئاوایى سەرلێشێوێنەرەـ بۆ گەیشتن بە فەرمانڕەوایەتى شتێکە کە سوننەتى پیرۆز ڕەتیکردۆتەوە پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: «ێا عَبْدَالرَحْمَنِ بْنَ سَمُرَەَ ڵا تَسْالِ اڵاِمَارَەَ، فَإِنَکَ إِنْ اوتِیتَهَا عَنْ مَسْالةٍ وُکِلْتَ إِڵیْهَا، ۆإِنْ اوتِیتَهَا مِنْ غَیْڕ مَسْالةٍ اعِنْتَ عَڵیْهَا". واتە "عەبدولڕەحمانی کوڕی سەمورە داوای دەسەڵات و فەرمانڕەوایی مەکە، چونکە ئەگەر بەو شێوەیە دەستت کەوت دەدرێیتە دەستی، بەڵام گەر ئەو پۆست و فەرمانڕەوایەتییەیان پێ سپاردیت بەبێ ئەوەی کە خۆت داوای بکەیت، ئەو کاتە هاوکاریشت دەبن و یارمەتیت دەدەن".
دواجار ئەوەیان بیردەهێنینەوە کە ملکەچبوون بۆ فەرمانڕەوا پێویستە و یاخیبوون لێی نادروستە،ئیبن عەبباس دەیگێڕێتەوە و دەڵێت:" عَنِ النَبِىِ (ێ) قَاڵ: «مَنْ کَرهَ مِنْ امِیڕهِ شَیْئاً فَلْيصبِرْ ، فَإِنَهُ مَنْ خَرَجَ مِنَ السُلْطانِ شِبْراً مَاتَ مِیتَەً جَاهِلِیَەً" . واتە "ئەوەی شتێکی ناخۆشی لە فەرماندارەکەی بینی با سەبر بکات و خۆی بگرێت، چونکە ئەو کەسەی کە بستێک لە سوڵتان دەرچێت و ئەوەندە بێفەرمانیی بکات، بە نەفامیی دەمرێت".
ئەشعەرییش لەم بارەیەوە و لە کتێبی (عقيدة أهل السنة)دا دةلَيَت:(وأجمعوا على السمع والطاعة لأئمة المسلمين وعلى أن كل من ولي شيئاً من أمورهم عن رضى أو غلبة من بر وفاجر لايلزمهم الخروج عليهم بالسيف، جار أو عدل، أن يغزو معهم العدو ويحج معهم لبيته وتدفع إليهم الصدقات إذا طلبوها ويصلي خلفهم الجمعة والأعياد) واتە: (کۆدەنگییان هەیە لەسەر ئەوەی کە گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداریی بەرپرسانی موسڵمانان پێویستە و هەرکەسێک بووە بەرپرسیاری هەرکاروبارێکی مسوڵمانان، بە ڕەزامەندیی خۆیان بێت یان بە زۆر، چاکەکاربێت ئەو کەسە یان فاجیر و بەدڕەفتار، ئەوان نابێت لێی یاخیببن و شمشێری لێ بەرزبکەنەوە، ئیدی دادپەروەربێت لەگەڵیاندا یاخود ستەمکار، دەبێت لەگەڵیاندا شەڕی دوژمن بکەن ولەگەڵیاندا حەج بکەن و زەکات و ماڵیاتیان پێبدەنئەگەر داوایانکرد و لە پشتی ئەوانیشەوە نوێژی هەینی و جەژنەکان بکەن".

 ئه‌م بابه‌ته‌ 386 جار بینراوه‌

په‌یوه‌ندی

ناو        
ئیمه‌یل*    
په‌یامه‌كه‌ت*
  



Copyright (c) tirozh.krd, All rights reserved.