دۆكیومێنتاری ژمارە 3: بەمرۆڤبوون - هەنگاوی یەكەم
2018-02-25 04:02:16

بە مرۆڤبوون: لەم فلمە دۆکیومێنتەریەدا باس لە تیۆریی (پەرەسەندن) دەکرێت، ئەو تیۆرییەی کە لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە تاکو ئێستا هەنگاو دەنێت و فراوانتر دەبێت، هەر لە سەرهەڵدانیشیەوە تاوەکو ئێستا بەرهەڵستییەکی زۆر دەکرێت و زۆر بە توندی لەلایەن دیندارانەوە رەتدەکرێتەوە، بەڵام ئەو هەر بەردەوامە و ئەزموونی زیاتر دەکات. تا ئێستاش لای مرۆڤ، جا دیندار بێت یان بێدین، سەختە دەرئەنجامەکانی ئەم تیۆرییە پەسەند بکات، ئەمەش بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە. لەم تیۆرییە و لەم فلمەدا دوور لە وێناکردنە ئایینیەکان پرسیار لە بنەچەی مرۆڤ دەکرێت: ئێمە لە کوێوە هاتووین؟ چی ئێمەی کردووە بە مرۆڤ؟ لێرەدا لێکۆڵینەوەی ورد و زانستی لە پاشماوە دێرینەکان دەکرێت تا وەڵامی ئەو دوو پرسیارە بدرێتەوە.

لە بەشی یەکەمیدا ( بە مرۆڤبوون – هەنگاوی یەکەم): باس لە (سەلام) دەکرێت کە پاشماوەی ئێسکی منداڵێکە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٣ ملیۆن ساڵ. هەروەها کۆمەڵێک بەڵگە دەربارەی ئەوە دەخرێنەڕوو کە ئێمەی مرۆڤ لە (ئەیپ)ەوە کە جۆرێکی مەیمونە پەرەمان سەندووە و لە درختەکانەوە هاتووینتە خوارەوە و بە رێکی و لەسەر دوو پێ رۆشتووین. رەچەڵکناس ( زێرای) نزیکەی پێنج ساڵ لە پشکنینی ورد ئەم پاشماوەیەدا بەسەر دەبات. دیمەنەکانی ئەم بەشە دەمان بەنە نێو کەلەسەرەکەوە تا دەریبخەن چۆن مێشکی پێشینەکانمان لە ئەیپەکانەوە پەرەیان سەندووە.

..... بەمزوانە....

 ئه‌م بابه‌ته‌ 370 جار بینراوه‌

په‌یوه‌ندی

ناو        
ئیمه‌یل*    
په‌یامه‌كه‌ت*
  



Copyright (c) tirozh.krd, All rights reserved.