دۆكیومێنتاری ژمارە 4: بە مرۆڤبوون - لە دایكبوونی مرۆڤایەتی
2018-02-25 06:02:54

بە مرۆڤبوون: لەم فلمە دۆکیومێنتەریەدا باس لە تیۆریی (پەرەسەندن) دەکرێت، ئەو تیۆرییەی کە لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە تاکو ئێستا هەنگاو دەنێت و فراوانتر دەبێت، هەر لە سەرهەڵدانیشیەوە تاوەکو ئێستا بەرهەڵستییەکی زۆر دەکرێت و زۆر بە توندی لەلایەن دیندارانەوە رەتدەکرێتەوە، بەڵام ئەو هەر بەردەوامە و ئەزموونی زیاتر دەکات. تا ئێستاش لای مرۆڤ، جا دیندار بێت یان بێدین، سەختە دەرئەنجامەکانی ئەم تیۆرییە پەسەند بکات، ئەمەش بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە. لەم تیۆرییە و لەم فلمەدا دوور لە وێناکردنە ئایینیەکان پرسیار لە بنەچەی مرۆڤ دەکرێت: ئێمە لە کوێوە هاتووین؟ چی ئێمەی کردووە بە مرۆڤ؟ لێرەدا لێکۆڵینەوەی ورد و زانستی لە پاشماوە دێرینەکان دەکرێت تا وەڵامی ئەو دوو پرسیارە بدرێتەوە.

لە بەشی دووەمدا ( بە مرؤڤبوون – لەدایکبوونی مرۆڤایەتی): لێکۆڵینەوە لە پاشماوە سەرسامکەرەکەی ئێسکی (کوڕەکەی تورکانا) دەکرێت کە زۆر لە ئێمە دەچێت، ئەم ئێسکە سەر بەو جۆرەیە کە زانایانی رەچەڵەکناسی مرۆڤ پێی دەڵێن ( هۆمۆ ئیرەکتەس) واتە مرۆڤێکی راوەستاو و لە کینیا دۆزراوەتەوە. ئەم جۆرە توانای ڕاو و ئاگرکردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکانیان هەبووە. هەروەها یەکەم پێشینەشە کە ئەفریقا بە جێدەهێڵێت و بەرەو شوێنی دیکە دەڕوات، بەڵام چی بووەتە هۆی ئەم کۆچە؟ لێرەدا تاوتوێی گریمانەیەک دەکرێت کە بووەتە هۆکاری مانەوەیان ئەویش توانای ڕاکردنە بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەو پرسیارانەش بەرباس دەخرێت کە دەربارەی بە باوانبوونی مرۆڤە پێشینەییەکان دەکرێت.

 

 ئه‌م بابه‌ته‌ 377 جار بینراوه‌

په‌یوه‌ندی

ناو        
ئیمه‌یل*    
په‌یامه‌كه‌ت*
  



Copyright (c) tirozh.krd, All rights reserved.