دۆكیومێنتاری ژمارە 5: بە مرۆڤبوون - دوایین مرۆڤ
2018-02-25 01:02:49

بە مرۆڤبوون: لەم فلمە دۆکیومێنتەریەدا باس لە تیۆریی (پەرەسەندن) دەکرێت، ئەو تیۆرییەی کە لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە تاکو ئێستا هەنگاو دەنێت و فراوانتر دەبێت، هەر لە سەرهەڵدانیشیەوە تاوەکو ئێستا بەرهەڵستییەکی زۆر دەکرێت و زۆر بە توندی لەلایەن دیندارانەوە رەتدەکرێتەوە، بەڵام ئەو هەر بەردەوامە و ئەزموونی زیاتر دەکات. تا ئێستاش لای مرۆڤ، جا دیندار بێت یان بێدین، سەختە دەرئەنجامەکانی ئەم تیۆرییە پەسەند بکات، ئەمەش بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە. لەم تیۆرییە و لەم فلمەدا دوور لە وێناکردنە ئایینیەکان پرسیار لە بنەچەی مرۆڤ دەکرێت: ئێمە لە کوێوە هاتووین؟ چی ئێمەی کردووە بە مرۆڤ؟ لێرەدا لێکۆڵینەوەی ورد و زانستی لە پاشماوە دێرینەکان دەکرێت تا وەڵامی ئەو دوو پرسیارە بدرێتەوە.

لە کۆتا بەشدا ( بەمرۆڤبوون – دوایین مرۆڤ): لێکۆڵینەوە لە رەچەڵەکی مرۆڤ و توانای هونەری و داهێنان و چۆنێتی مانەوەمان دەکرێت، لە رێگەی جینەکانی پاشماوەی نیاندەرتاڵەکانەوە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر دەخرێنەروو. پەیوەندی مرۆڤی هاوچەرخ و نیاندەرتاڵ تاوتوێ دەکرێت و پرسیار ئەوە دەکرێت: ئایا ئەم دوو مرۆڤە بەریەکەوتنیان هەبووە؟ ئایا مرۆڤی هاوچەرخ بوونەتە لەناوبردنیان؟ بۆچی ئێمە ماوینەتەوە لە کاتێکدا ئامۆزا پێشینەکانمان لە ناوچوون؟ چۆن مرۆڤی هاوچەرخ توانیوێتی کۆنترۆڵی جیهان بکات؟ ئێمە ( هۆمۆساپێنسەکان) زەویمان بۆ خۆمان کۆنتڕۆل کردووە، بەڵام لە سەردەمێکدا شانبەشانی نیاندەرتاڵ و هۆمۆئیرکتەس و کورتەباڵا ئاڵۆزەکان بۆ ملیۆنان ساڵ ژیاوین...دواجار هەوڵدەدرێت وەڵامی ئەوە بدرێتە کە ئاخۆ ئێمە تا ئەمڕۆش لە پەرەسەندنداین؟

..... به‌مزوانه‌....

 ئه‌م بابه‌ته‌ 233 جار بینراوه‌

په‌یوه‌ندی

ناو        
ئیمه‌یل*    
په‌یامه‌كه‌ت*
  



Copyright (c) tirozh.krd, All rights reserved.